هەڵگرتنی نموونه له مەمک یه ڕێنوێنی سۆنۆگرافی
له هەڵگرتنی نموونه له مەمک به ڕێنوێنی سۆنۆگرافی له شەپۆلی دەنگی بۆ یارمەتی بە دۆزینەوەی شوێنی کۆمای مەمک و هەرجۆره ئاڵۆزی کەڵکوەردەگیرێت تاوەکو نموونە پێویستەکانی شانە بۆ تاقیکردنەوە دابین بکرێت. کەڵکوەرگرتن لەم شێوازه بۆ هەڵگرتنی نموونه له بەراورد لەگەڵ شێوازی نەشتەرگەری کەمترهێرشبەرانەیە، هیچ کاریگەرییەک یا سکارێک لێی بەجێنامێنێتەوە و نەخۆش ناخته بەر تیشکەکان.
نەخۆش دەبێ پێش ئەنجامدانی ئەم تەکنیکه هەرجۆره ئالێرژی بە دەوا و مادەی بێهەستی، پێشینەی نەخۆشی یا نەخۆشی نوێ، خواردنی دەوا وێنەی ئەسپرین ڕابگەیێنێت. ڕەنگه پزیشک داوا لە نەخۆش بکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پێش نەشتەرگەری بەکارهێنانی هەرجۆره دەوای تراوکەرەوەی خوێن بوەستێنێت. ڕەنگه لە ڕۆژی نەشتەرگەریدا داواتان لێبکرێت جلوبەرگی تایبەتی ژووری نەشتەرگەری بپۆشن و ئەگەر بڕیاروایه هێوەرکەرەوە بەکاربێنن باشتروایه هاوئاهەنگی پێویست بۆ گەیاندوەتان بۆ ماڵەوە ئەنجامدرابێت.
ئینترڤێنشنی زراو
Last Articleله شێوازی intervention بۆ دەرمانکردنی کێشەکانی زراو دەستدەکەینه دەرمانکردنی بەربەستبوون و باریکبوون یا زیاندیتنی رێگەی نێوان جەرگ و تورەکەی زراوی و ریخۆڵەباریکه که کەناڵی زراو ناونراون. زراو له جگەر بەرهەم دێت و له تورەکەی زراو پاشەکەوت دەکرێت و دەرژێته ڕێخۆڵەباریکه تاوەکو یارمەتی بداته پرۆسەی هەرسی خواردن. ئەگەر کەناڵی زراو داخرابێت ڕەنگه ببێته هۆی هەوسان و چڵککردن که به ناوی cholecystitis ناسراوه. ڕەنگه ئینترڤێنشنی زراوی بۆ هەڵگرتنی بەردی زراو، دەرهێنانی زراوی زیاده یا دانانی ستەنت لەناو کەناڵی زراوی یا بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گەڕانەوەی ڕەوتانەی شلەمەنی ئەنجامبدرێت.
ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ
Last Articleڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ interventional تەکنیکێکه که تێیدا له ڕێنوێنی وێنەەڵگری ڕادیۆلۆجی وێنەی فلورۆسکۆپی یا سەرووی دەنگ سیتی یا ئێو ئاڕ ئای بۆ دەرمانکردنی ورد و ئامانجدار کەڵکوەردەگیرێت. له زۆربەی شێوازە دەرمانییەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ، له تەکنیکی کەمتر هێرشبەرانه بەجێگەی نەشتەرگەریی کراوه و لاپاراسکۆپیک کەڵکوەردەگیرێت. هەروەها که له زۆربەی نەشتەرگەرییەکانی ڕادیۆلۆجی ئینتێرڤێنشناڵ دەبیندرێت تێپەڕکردنی دەرزی له پێست بۆ گەیشتن به ئامانج یەکێک له گرنگترین ئامێرەکانه بۆیه ئەم جۆره نەشتەرگەرییه بەناوی نەشتەرگەری خاڵی ناسراوه.
بایۆپسی پرۆستات
Last Articleبایۆپسی لووی پرۆستات، تاقیکردنەوەیەکه بۆ هەڵگرتنی نموونەی چکۆله له شانەی پرۆستات بۆ تۆژینەوەیان لەژێر میکرۆسکۆپ. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە دەرزییەکی ناسک له ڕێگەی ڕیخۆڵە ڕاستەوە یا کەناڵی میز یا له ڕێگەی ناوچەی نێوان تێتانوس و گوندێن تێپەڕدەکرێت. ئەم شێوازه بەسوودترین شێوازه. ئەم نموونه شانەییه که لەکاتی بایۆپسی هەڵگیراوه بۆ تۆژینەوە لەسەر هەبوونی خانەی شێرپەنجەیی بەکاردەهێندرێت. بایۆپسی کاتێک ئەنجامدەدرێت که له تاقیکردنەوەی خوێندا بڕێکی زۆر دژەپەیداکەری تایبەتی پرۆستات ببیندرێت یا پاش پشکنینی ڕیخۆڵه ڕاسته بە کەڵکوەرگرتن له ئامێر دەرکەوێت که لووی پرۆستات نائاساییه یا کۆمای هەیه.
ئەمبۆلیزەیشنی فیبرۆیدی منداڵدان UFE
Last Articleئەمبۆلیزەیشنی فیبرویدی منداڵدان تەکنیکێکه که لەلایەن پسپۆڕی ڕادیۆلۆجییەوه ئەنجامدەدرێت. لەم تەکنیکەدا تەزووی خوێنی فیبرۆیدەکان لە منداڵداندا بەربەست دەکرێت واته ئەمبۆلیزەیشنی خوێنبەری منداڵدان. بۆ ژنێک که نایهەوێت له داهاتودا منداڵی ببێت UFE یەکێک له هەڵبژادەکان بەجێگەی نەشتەرگەری بۆ دەرمانکردنی فیبرۆیدەکانه.